چین سزای بەسەر ژمارەیەک رێکخراوی ئەمریکيدا سەپاند

02.12.2019

لڤین:
وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند "وەک وەڵامدانەوەیەک لەدژی گرتنەبەری یاسای هۆنگ کۆنگ، چین سزای بەسەر ژمارەیەک لە رێکخراوی ئەمریکی ناحکوميدا سەپاند، لەنێویانيشدا رێکخراوی (هیومان رایتس وۆچ)".

وتەبێژی وەزارەتی دەوەی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی "بەم دواییە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یاسای پاراستنی مافی مرۆڤ و دیموکراسی لە هۆنگ کۆنگ راگەیاند، بەمەش چینی پشتگوێ خست، ئەمەش پێشێلکارییەکی مەترسیدارە بۆ یاسای نێودەوڵەتی و بنەما سەرەکییەکانى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان".

ئەو وەزارەتە بەناوی وڵاتەکەیەوە ناڕەزايی توندی خۆی لەم بارەیەوە راگەیاند و وەک وەڵامدانەوەیەک لەدژی ئەم بڕیارە، بڕیاریدا سزا بسەپێنێت بەسەر ژمارەیەک لە رێکخراوە ئەمریکییە ناحکوومییەکان، وەک رێکخراوەکانی پەیمانگه‌ی دیموکراتی نیشتمانیی و، هیومان رایتس وۆچ و، فریده‌م هاوس".

403 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations