گۆڕان سوپاسی مەلا بەختیار دەکات

02.12.2019

لڤین:

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان، سوپاسی مەلا بەختیار، لێپرسیراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكات بەهۆی ئەوەی داندەنێت بەو ژمارانەی پێشتر ئەوان بڵاویانكردوونەتەوە.

عەلی حەمە ساڵح لە نوسینێکدا دەڵێت "له‌ سه‌ره‌تای گۆڕانه‌وه‌ باسی دزینی پاره‌ی پاسه‌وان، خانەنشینکردنی نایاسایی به‌ وه‌زیرو بریکاری وه‌زیرو لیواو..... هتد، مان ده‌کرد، به‌یانیان ده‌رده‌کرد، ده‌یان گوت: درۆیه‌!".

ناوبراو دەشڵێت : ئه‌وه‌ی ئێمه‌ جاران ده‌مان گوت، ئێستا هه‌موان ده‌یڵێن، "هه‌ر خۆشیان ده‌ڵێن: به‌یاسا ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت، ئێمه‌ ئه‌مه‌ به‌ موڵکی هه‌موان ده‌زانین، به‌ڵام دڵخۆشین ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌سه‌ری وه‌ڵام ده‌دراینه‌وه‌، ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن: ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت".

7677 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations