دۆخی تەندروستی لەگەرمیان و هەندێ زانیاری نائومێدکەر!

یەکێتی و گۆڕان و دۆخی تەندروستی...

01.12.2019

لڤین:لە هەژماری دڵشاد ئەنوەر وەرگیراوە

پێرێ شەو، رائید سمکۆ بەرێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ برینداربوو، گەر لەم گەرمیانە، شتێک هەبایە ناوی تەندروستی بوایە نەدەمرد...

ئەمرۆ دکتۆر دلێر حەبیب، مامۆستای زانکۆی گەرمیان بە جەڵتە و لەرێگەی ناردنی بۆ سلێمانی مرد، گەر شتێک هەبایە ناوی تەندروستی بایە، جەڵتە و دۆخی مەترسیداری وا، چۆن دەبێت لەناوچەیەکی گەورەی وەکو گەرمیان عیلاجی نەبێت و بەو وەزعە مەترسیدارەوە، بە دوو سعات رێگەدا هەواڵەی سلێمانی بکەی؟!

ئینجا، تا ناساغ نەبیت، تا لێت نەقەومێ، نازانیت تەواریەکەی کەلار، چ کارەساتێک و چ بێ دکتۆریەکە...بچوکترین نەخۆشیت هەبێ، لەبەر بێ دکتۆری،، دەمریت !!

گەرمیان ٤٠٠ هەزار کەسی تیایە، لەو چوارسەدە، رۆژانە جەندێکی توشی جەڵتە بێت، دەمرێت، چونکە جگە لە هەواڵە کردنت بۆ سلێمانی رێگەی تر نیە، رێگەی سلێمانیش دوو سعاتە...

بۆیە لێرەوە ، ویستم پێتان بڵێم: حکومەتی هەرێم بەسەرۆک و جێگر و وەزیر و هەموویانەوە لەگەڵ گەرمیان ڕاست ناکەن، گرنگە خەڵکی گەرمیانیش گوێ لەدرۆی مەسئولی حکومی نەگرێت بەناوی چاککردنی کەرتی تەندروستیەوە، چونکە:

لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە تا ئەمڕۆ، ئێمە داومانە لە دەرگای سەرۆک بە سەرۆکی حکومەت، جێگر بە جێگر، وەزیر بە وەزیر، هەر هەموویم بە دیکۆمێنتەوە لایە، هەر هەموویان درۆیان کرد.....لە هەرێمدا شتێک نەماوە بەناوی حکومەتەوە، دووشت وڵات بەڕێوە دەبات، فەیسبوک و درۆ، وەزعی تەندروستی گەرمیانیش بەم دوانە چارەسەر نابێت...

سحەی گەرمیان، مودیرەکەی گۆڕانە، هیچی پێ ناکرێ بۆ ماوەتەوە؟ بۆ قەبوڵ دەکات وەزعی سحە بەم وێرانەییە؟ ئەوە بۆ یەکێتیش، تا هێنان و بردنی دەرمانی قاچاخ خۆش بێ، بەرپرسەکانی وەزعی خەڵکیان لا گرنگ نیە و نەبووە..

345 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations