مەسرور و نێچیرڤان بارزانی بۆ سەیركردنی پێشبڕكێیەك لە ئیمارات بوون
لڤین:
هەیەكە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ سەیركردنی و بەشداری كردن لە رێورەسمی پێشبڕكێیەك سەردانی ئیماراتیان كرد.
سەردانەكە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە ئەنجامدراوە لەسەر داوای فەرمیی شێخ محەمەد بن زاید ئالنهیان، جێنشینی ئەبوزەبی، بووە و مەبەست لێی بەشداریكردن بووە لە رێوڕەسمی پێشبڕكێی خەڵاتی ئیمارات فۆرمۆلا یەك.
سەردانەكە ماوەی تەنها یەك رۆژ دەخایەنێت و بەشێك لەو سەركردانەی عەرەب كە حەزیان لە سەیركرن و بەشداری كردنی ئەو پێشبڕكێیەیە بەشداری تیادا دەكەن.
سەردانەكە لە كاتێكدایە كە هەدوو ئامۆزاكە هەریەكەیان بەرپرسیارێتی سەرۆكایەتیەكی حكومەتی هەرێمیان لەلایە و هەرێمی كوردستان وعێراقیش بە قەیرانێكی قوڵدا تێپەڕ دەكەن.
2165 جار بینراوە