فیلمی پیاوە ئیرلەندیەکەThe Irishmam و ڕۆڵەکەی بەھمەنی قوبادی..

01.12.2019

لڤین: لە هەژماری سینەما وەرگیراوە*

پیاوە ئیرلەندیەکە
دەرھێنانی مارتن سکۆرسێزی
ھەردوو گەورە ئەکتەری ھۆلیود ڕۆبێرت دی نێرۆ و ئال پاچینۆ ڕۆڵی سەرەکی تیادا دەبینین
ماوەی فیلمەکەنزیکی سێ کاتژمێر و نیوە واتە ٢٠٩ خولەک کە دەکاتە ١٢٥٤٠ چرکە لەکۆی ئەم ماوە زۆرەی فیلمەکەدا گەورە دەرھێنەری کورد بەھمەنی قوبادی تەنھا ١٣ چرکە لە یەکیک لە دیمەنەکانی فیلمەکەدا دەردەکەوێت کە ڕۆڵی گارسۆنێکی چێشتخانەی بەندیخانەیەک دەگێڕێ.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە نە ڕۆڵەکەی بەھمەنی قوبادی نە ماوەی ڕۆڵەکەی لەکۆی ئەوماوە درێژەی فیلمەدا لەگەڵ گەورەیی و ناو و ناوبانگ و کەسایەتی بەھمەنی قوبادی دا ناگوجێ و نایەتەوە و جێگای پرسیار و نیگەرانیە. چونکە بەھمەن ناوێکی گەورەیە لە سینەمای کوردی دا، ھەروەھا لەسەر ئاستی دونیا پێگە و ناو و ناوبانگی خۆی ھەیە کە بە دڵنیاییەوە ئەم جۆرە ڕۆڵە بچوک و سەرپێیانە ھیچ لە تواناو لێھاتوی ئەو زیاد ناکات، بەڵکو بە پێچەوەنەوە بچوک و لەکەداری دەکات. ووتەیەک ھەیە دەڵێت (لە سینەمادا ڕۆڵی گەورە و بچوک نیە بەڵکو ئەکتەری گەورە و بچوک ھەیە) کە بە داخەوە ئەم ووتەیە لەگەڵ ڕۆڵەکەی کاک بەھمەن ناگونجێ لەبەر سێ ھۆکار:

١. بەھمەن ئەستێرەیەکی دیاری دونیای نواندن نیە
٢. بەھمەن لە سینەمادا وەک دەرھێنەر ناسراوەنەک ئەکتەر.
٣. ڕۆڵەکە ھێندە لاوەکی و بچوکە شایستەی کۆمبارسێکی خاوەن ئەزموونیش نیە نەک بەھمەنی قوبادی.

ئەوەی مەبەستمە بیڵێم و جێگای سەرنجم بوو بچوکی و خۆ بەکەم زانی تاکی کوردە لەبەرامبەر بێگانە و بیانی دا کە لەکەسایەتی سیاسیە گەورەکانەوە تاکو ھونەرمەند و ئەدیب و ڕوناکبیر و کەسی ئاسی ی کورد دەردەکەوێت و ھەمیشە خۆی و کارەکانی بە بچوک و بودەڵە پیشان ئەدا. ھەروەھا ئەوەی بەلامەوە سەیر بوو ھەندێک پەیجی ھونەری و فیلمی کوردی بەدەسکەوت و ھەواڵێکی زۆر گرنگ مانشێتی گەورە بڵاویان کردبوەوە وەک ئەوەی بەھمەنی قوبادی لە خاڵی سفرا بێت و بەم کارەی چوبێتە لوتکە، کە بە بڕوای من بەھمەن بەم ڕۆڵە بچوک و بێ نرخەی ھیچی لە بەھا و توانا و گەورەی خۆی زیاد نەکردوە گەر کەمی نەکردبێت و خۆی بە کەم نەزانیبێت، کە ئەو لای من ھونەرمەند و دەرھێنەرێکی زۆر گەورە یە و ھیچی کەمتر نەبوو لە دەرھێنەرەگەورەکانی دونیا، بەڵام دوائەم ڕۆڵەی ڕا و بینینم بۆی گۆڕا. بەھیوای سەرکەوتنی زیاتر و کاری با شتر بۆ ھونەرمەند بەھمەنی قوبادی

 

*عەتا عوسمان نوسیویەتی

1761 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations