بەبێ رێكەوتن كۆبونەوەكانی هەرێم و بەغداد كۆتایی هات

01.12.2019

لڤین: 
كۆبونەوەكانی وەفدی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بە بودجەی گشتی كۆتایی هات بەبێ ئەوەی بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

پاش ئەوەی چەند كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بە ئامادەكردنی بودجەی گشتی عێراق ئەنجامدا ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە كۆبونەوەی وەفدی هەرێم لە بەغداد كۆتایی هات.

وابڕیارە كۆبونەوەكان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی سەرجەم خاڵەكان یەكلایی بكەنەوە بۆ ئەمەش ئەمشەو و سبەی درێژە بە كۆبونەوەكان دەدەن لەگەڵ لایەنی عێراقی.
خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری عێراق، بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند "لێك تێگەیشتنی زۆر باش لەنێوان هەردوولادا هەیە و سبەی دووشەممە جارێكی دیكە  كۆدەبینەوە".

ناوبراو ئەوەشی راگەیاند "رێككەوتنی سەرەتایی لەگەڵ بەغدا كراوە، بەڵام تائێستا رێككەوتنەكە نەبووەتە واژۆكراو" پێشتر (لڤین پرێس) لە زاری سەرچاوەكانیەوە رایگەیاندبوو كە ئەمریكیەكان گوشار لە هەردوولایەنی كۆبونەوەكە دەكەن تا بە زوترین كات رێكەوتنەكەیان واژۆ بكەن. 

3455 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations