فراکسیۆنەکەی موقتەدا سەدر سەرۆک کۆمار ئاگادار دەکاتەوە

01.12.2019

لڤین:

فراکسیۆنی سائیرون لە ئەنجومونی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند: دەبێ سەركۆمار لە ماوەی 30 ڕۆژدا كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێ دەستنیشان بكات.

ئەو فراکسیۆنە کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات دەشڵێت: کاندیدمان نابێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، هاوكات دەستوەردانیش ناكەن لە دەستنیشانکردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو.

ئەوان لە بەیاننامەیەکدا ئەوەشیان خستووەتەڕوو كەس گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان نیە و تەنها گەلی عێراق فراكسیۆنە گەورەكەن، بۆیە دەستبەرداری ئەو مافەمان دەبین و پێویستە سەركۆماری عێراقیش ئەمەی لەبەرچاو بێت.

6054 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations