هێلکەی کوڵاو بخۆن...!!

01.12.2019

لڤین: نوسینی/ لەشکر حەمید*
هێلکە بەهۆی پێکهاتەکەیە سودی زۆری بۆتەندروستی مرۆڤ هەیە بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین وکانزاکان و پرۆتین و چەوری کە بۆ تەندروستی جەستە بەسودە.

هێلکە بە کوڵاوی بخۆ ن سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەهۆی بوونی ڤیتامینە جۆراو جۆرەکان
وەکو ڤیتامین 
(A , B5 , B12 , B2 )
کانزا سودبەخشەکانوەکو کالسیۆم و زینک و سلینیۆم  هەوەها ئۆمیگا ۳
لە یەک هێلکەدا ۷۷ کالۆری و ٦گم پرۆتین و  ٥ گم لە چەوری سودبەخشی تێد یە

سودەکانی هێلکەی کوڵاو بۆ تەندروستی مرۆڤ:

۱.بەهێزکردنی مێشک
خواردنی هێلکە دەبێتە هۆی بەهێزکردن و سەلامەتی مێشک بەهۆی بوونی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە مادەی کۆلین کە کاردەکات لەسەر کەمکردنەوەی ئیلتهابی مێشک
۲.پاراستنی سەلامەتی کۆرپە لە کاتی دوگیانی دا
بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر پرۆتین کە سەرەکی یە بۆ گەشەی کۆرپەلە  خانەکانی لەشی لە کاتی دروست بوون دا هەروەها هۆکاری گەشەی ناوەکی و دەرەکی یە بەشێوەیەکی تەواو دوور لە نەخۆشی
۳.بەهێزکردنی ئێسک
هێلکەی کوڵاو ڕێژەیەکی باش کالسیۆمی تێدایە کە ئێسک بەهێز و پتەو دەکات هەروەها دەبێتە هۆی ڕێگری و کەمکردنەوەی ئەگەری شکانی ئێسک
٤.ڕێگرە لە کەمبوونی خوێن
 هێلکەی کوڵاو ڕێگرە لە کەم بوونەوەی ڕێژەی خوێن لە خانەی خرۆکە سورەکان و هیمۆگلۆبین لەلەش دا
٥.تەندروستی و خوانکردنی پێست
هێلکەی کوڵاو ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدا یە کەئەم دژە ئۆکسانە کاردەکات بۆ هاوسەنگکردنی ڕەگی سەربەست لە جسم دا وە یارمەتی دەدا بۆ بۆ بەدەست هێنانی  پێستێکی تەندروست

*ئەندازیاری خۆراک

472 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations