مۆرینهۆ لەبەر تۆتینهام راهێنەرایەتی چەند یانەیەكی رەتكردەوە
لڤین:
پێش تۆتێنهام بەڕێوەبەری كارەكانی مۆرینهۆ له 21ـی ئۆكتۆبەر لەندەن لەگەڵ بەرپرسانی ریال مەدرید كۆبۆتەوە و ئۆفەرێكی 12 ملیۆن پاوەندیان پێشكەش كرد بوو، بەڵام راهێنەرە پورتوگالییەكە ڕەتكردۆتەوە.
رۆژنامەی سەنی بریتانیا بڵاوی كردەوە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید لە ئەنجامەكانی دەستپێكی ئەم وەرزەی زینەدین زێدان نیگەران و توڕە بووە، بۆیە بەخێرایی هەوڵیداوە ئامادەكاری بكات بۆ شوێنگرەوەی، لەم پێناوەیشدا لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆ دەستی بەگفتۆگۆ كرد بوو، بەڵام رێكەوتنەكە رووینەدا.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو كە مۆرینهۆ پێش تۆتێنهام لە لایەن یانەكانی دۆرتمۆند، میلان، لیۆن و گوانگزۆی چینی ئۆفەری پیشكەش كرا بوو، بەڵام مۆرینهۆ بیرۆكەی وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی تۆتێنهامی لە مێشكیدا بوو، بۆیە هەمووانی رەتكردۆتەوە.
397 جار بینراوە