سەرجەم سەرنشینەكانی فرۆكەیەك بونە قوربانی

01.12.2019

لڤین: 
بەهۆی تێكشكانی فڕۆكەیەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا9 كەس گیانیان لەدەستدا و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئاژانسی (ئەسۆشیتد پرێس) رایگەیاند: بەهۆی تێكشكانی فڕۆكەیەك لە ویلایەتی داكۆتای باشووری ئەمریكا 9 كەس گیانیان لەدەستدا و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون.

پیتر كنۆدسۆن، لە لیژنەی نیشتمانیی بۆ سەلامەتی گواستنەوە رایگەیاند: فڕۆكەیەكی جۆری (پیلاتۆس پی سی ــ 12) كەهەڵگری  12 سەرنشین بوو دوای ماوەیەكی كورت لە فڕینی لەشاری (چامپەرلین)ی سەر بە ویلایەتی داكۆتا تێكشكا و كەوتەخوارەوە.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی راگەیاندكە لیژنەی نیشتمانیی بۆ سەلامەتی گواستنەوە دەستدەكات بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە، بەڵام بەهۆی ئەو كەشوهەوایە و هەڵكردنی رەشەبا لەناوچەكە گەشتكردن بۆ شوێنی رووداوەكە زەحمەت دەكات.

754 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations