حكومەتی هەرێم لەبارەی ناردنی شاندەكە گوێی لە ئەمریكیەكان گرت

01.12.2019

لڤین:  
هەرچەندە دوێنێ بڕیار بوو سەردانی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغداد هەڵبوەشێتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم رایگەیاند كە ئەمڕۆ شاندەكە سەردانی بەغدا بكات. 

دوێنێ تا ئێوارە بڕیار وابوو هەرێم شاندەكەی نەنێرێت بۆ بەغداد بەهۆی ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دسەتلەكار كێشاوەی دابوو، بەڵام لە ئێورەدا جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: شاندی هەرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغدا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان و ئیمزاكردنی رێككەوتنە چاوەڕوانكراوەكەی نێوانیان.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: ئەو بڕیارەی حكومەتی هەرێم بەهۆی ئەوە بوو كە مەسرور بارزانی بە شاندەكەی وتووە ئەمریكیەكان داوایان كردووە كاروباری رێكەوتنەكە نەوەستێت و جێبەجێ بكرێت. 

لەبەر ئەوەش بەشێوەیەكی كتوپرش حكومەتی هەرێم برشیارەكەی بۆ ناردنی شاندەكە گۆڕیوە و ئەمڕۆ شاندەكە دەنێرێتا بۆ بەغداد. 

9545 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations