ترەمپ نایه‌وێت ئه‌ردۆگان ببینێت بەڵام "ماكرۆن و مێركل" ئه‌بینێت

30.11.2019

لڤین: لوقمان غه‌فوور
له‌ نێو ئه‌جێندای چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا له‌ لوتكه‌ی ناتۆ تره‌مپ چاوی به‌ بۆرس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ناكه‌وێت كه‌ بڕیاره‌ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ بچێت.ئه‌ویش به‌و بیانوه‌ی ماوه‌ی كاركردنی جۆنسن له‌ كۆتایی نزیكه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا داوای كردووه‌ كه‌ چاوی به‌ دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا بكه‌وێت. به‌ڵام ترەمپ ره‌تیكرد‌وته‌وه‌ له‌ ئه‌جێندای چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا نییه‌.  

سه‌رچاویه‌ك له‌ كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه‌ دۆناڵد تره‌مپ، هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ لوتكه‌ی ناتۆ له‌له‌نده‌ن، چاوی ده‌كه‌وێت به‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجێلا مێركل-ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و ئیمانوێل ماكرون سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دوور له‌ لوتكه‌.

 ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كاتێكدا كه‌ ناتۆ له‌ دۆخێكی شێواو و شپرزدا تێده‌په‌رێت كه‌ له‌ 29 ئه‌ندام هاوپه‌یمانی سه‌ربازی پێكهاتووه‌. به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ تره‌مپ-ی بێزار كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ به‌شێكی ئه‌ندامانی ناتۆ بودجه‌یه‌كی كه‌میان خستۆته‌ خزمه‌ت به‌رگری ناتۆوه‌.

جگه‌ له‌وه‌ی په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی لێدوانی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان-ی سه‌رۆكی توركیا و ئیمانوێل ماكرون سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌رباره‌ی ناتۆ، كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌رنسا وتی "ناتۆ له‌سه‌رمه‌رگدایه‌"، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی توركیا دوێنێ وتی"پێویسته‌ ماكرون یه‌كه‌م شت پشكنین بۆ مردنی مێشكی بكات".
 بڕیاره‌ لوتكه‌ی ناتۆ رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو بكرێت و له‌و دوو رۆژه‌شدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوو دانیشتنی تری تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ مێت فریدریكسن سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك و جۆزیبی كۆنتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا.

3705 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations