ئایا خواردنەوەی شیر پێویستە ؟

29.11.2019

لڤین: د. بینایی کامەران

پێکهاتەی شیر بە نزیکەیی بریتیە لە ٪۸۷ ئاو، ٪٥لاکتۆز (شەکر) ,%٣.٤ چەوری ، ٪۳.۳پرۆتین، وە تەنها ٪٠.۷ کانزای تێدایە.(واتە ٪۱ کەمتر!). ئەمە لە کاتێکدا شیری مانگای سروشتی بێت و ووشک نەکرابێتەوە و نەکرابێتە قوتو پاکەتەوە.

شیر بەهای خۆراکی وەک جاران نەماوە چونکە بەخێو کردنی ئاژەڵەکان وەک جاران تەندروست نیە! ئەمە راستیەکەو لە زۆربەی توێژینەوە نوێیەکان دەرکەوتوە.
وە چەوری ناو شیرە کە بە سودە و یارمەتی هەرسی شیرەکە دەدات، (شیری کەم چەوری زیاتر شەکرەو ئازاری ریخۆڵە دەدات).

شیر ناتوانێت ئێسکە نەرمەو ئازارو نەخۆشی ئێسک و جومگە باشتر بکات لە ئێستادا، لەگەل ئەوەی رێژەیەکی شەکری زۆری تێدایە (زۆر کەم کانزاو ڤیتامینی تیایە) ، وە بۆ قە ڵەوی بەتایبەتی قەڵەوی وورگ و کەمەر زۆر خراپە(قەلەوی خۆشی هۆکارێکی ئازاری پشت و جومگەیە).

هەروەها بۆ نەخۆشی شەکرە خراپە چونکە خێرا رێژەی شەکر لە خوێندا بەرز ئەکاتەوە (high glycemic index).

بۆ کێشەی هەرس و کۆلۆن باش نیە بەهۆی بونی شەکری لاکتۆز کە هەرسی قورسە.

ماست تەندروست ترین پێکهاتەی شیرە.

باشترین رێژەی کالیسیۆم و ڤیتامین D3 لەناو سپێناغ و سلق و کاهوو کونجی و تۆوی کەتان و ماسی و نیسک و بایەمدا هەیە،( فیل گەورەترین و بەهێز ترین ئێسکی هەیە و تەنها روەک و سەوزەوات دەخوات)!.

شیر لە دوای تەمەنی ۲سالی تەمەن خواردنەوەی رۆژانەی پێویست و گرنگ نیە بۆ تەندروستی و لە هەندێ کەسدا زۆر خواردنەوەی ڕەنگە زیانیی هەبێت بۆ تەندروستی بەتایبەتی کەسێک کێشی زۆر بێت.

515 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations