میسی بووەتە براوەی باڵۆندۆری ئەم ساڵ

26.11.2019

لڤین: 
رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرای دەكات كە بە فەرمی بە لیۆنێل مێسیی ئەستێرەی بەرشەلۆنە راگەیاندراوە، براوەی خەڵاتی تۆپی زێڕینی ئەمساڵە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند: تیمێكی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لە بەرشەلۆنەیە بۆ وێنەگرتنی مێسی چونكە ئەو براوەی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ دەبێت. 

رۆژنامەكە راشیگەیاندووەكە هەریەكە لە باسكال ڤێری و تێری مارشان، كە سەرنووسەر و سەرۆكی ئەنجوومەنی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵن، گەیشتوونەتە بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی بە مێسی رابگەیەنن، كە ئەو براوەی خەڵاتی ئەمساڵە.

وا بڕیارە كە دووشەممەی داهاتوو لە پاریس ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتی بالۆن دۆری ئەمساڵ لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە بەڕێوەدەچێت، ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر پێنج جاریتر ئەو خەڵاتەی بردووەتەوە. 

1045 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations