عەدنان كەریم ئەلبومێكی نوێی بڵاوكردەوە
لڤین:
ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا لە ھۆڵی سینەما سالم، ھونەرمەند عەدنان كەریم بەشێوەیەكی تایبەتی نوێترین ئەلبومی خۆی بڵاوكردەوە ئەلبومەكەش پێكهاتووە لە سێ گۆڕانی.
ئەو ئەلبومەی عەدنان كەریم كە 3 گۆڕانیە تێكستی گۆرانییەكان لە ھەرسێ ھۆنراوەی گریانی نیوەی شەو، ئەشق و ئازادی و گۆمی خوێن-ی ھێمن موكریانی وەرگیراوە.
هونەمرەند بۆخۆی لە مەراسیمەكەدا وتەیەكی پێشكەش كرد و ئاشكرای كرد كە ئەلبومەكەی لە وڵاتی چیك بەرهەم هاتووە و گروپی ئۆركێسترای نیشتمانی چیك كاری میوزیكی بۆكردووە و ھونەرمەند كارزان كەریم كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆكردووە.
تۆماركردنی ئەلبوومەكە كراوەتە كورتە فیلمێك و لە مەراسیمەكەدا نمایشكرا، لەكۆتاییشدا عەدنان كەریم واژۆی لەسەر ئەلبوومە نوێیەكەی كرد و هیواشی خواست كە ئەلبومەكەی لە كتیبخانەكاندا بفرۆشرێت.
513 جار بینراوە