چین یەکەم کڕیاری نەوتی عێراقە

26.11.2019

لڤین: 

كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، لە ماوەی مانگی١٠دا، كۆمپانیاكانی چین زۆرترین كڕیاری نەوتی عێراق بوون.

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتع عێراق ناسرو بە سۆمۆ رایگەیاند لە ماوەی ١٠ی ئەمساڵدا ژمارەی كۆمپانیاكانی چین لەنێوان كۆمپانیاكانی دیكەی جیھان زیاتر بووە لە رووی  كڕینی نەوتی عێراق بەجۆرێك لە نێوان ھەر 22 كۆمپانیای كڕیاری نەوتی عێراقی، 6 یان چینی بوون.

 سۆمۆ ئەوەشی راگەیاند، كۆمپانیاكانی ھیندستان لە پلەی دووەمدا ھاتوون بە تێكڕای 4 كۆمپانیا، دواتر ئەمەریكییەكان بە تێكڕای 3 كۆمپانیا و یۆنانییەكان بە 2 كۆمپانیا، ئەوەی كە دەمێنێتەوە دابەشكراوەتەوە سەر كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور، میسر، پۆرتوگال، رووسیا، مالیزیا، توركیا و ئیتاڵیا و دیارترینی كۆمپانیاكان پیترۆچاینای چینی و ئاینی ئیتاڵی و ئێكسۆن موبیلی ئەمەریكی بوون.

434 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations