بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلێک لە ناو شار قەدەغەکرا

26.11.2019

لڤین:

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ سەركەوتن بە شاخدا دەستكاری كراون و بەكارهێنانیان لە ناو شارەكاندا قەدەغە دەكرێت.

پەڕەی ترافیك ئێف ئێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، رایگەیاند، هاتووچۆكردنی ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ كه‌ ده‌ستكاری كراوه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شاخه‌كاندا له‌ناو شاردا قه‌ده‌غه‌یه‌.

ئەو پەڕەیەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی روونیشیكردەوە، كە بەكارهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلە لە ناو شاردا، خاوەنەكەی رووبەڕووی لێپرسینەوەی هێزەكانی هاتووچۆ دەكاتەوە.

10388 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations