ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھێرشی کردە سەر گروپە ھاوپەیمانەکانی تورکیا

26.11.2019

لڤین:

درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەک فرۆکەی نەناسراو ھێرشیان کردە سەر بنکەو بارەگای ژمارەیەک لە ھێزە ھاوپەیمانەکانی تورکیا و میدیای روسیاش دەڵێت فرۆکەی ھاوپەیمانان بوون.
(ئاژانسی سپۆتینك)ی روسی، رایگەیاند "بۆردومانەکان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراون. لەرێگەی فرۆکەی جۆری F16ی ئەمەریکییەوە".

ئەوەشی رونکردووەتەوە "هەشت هێرشیان کردوەتە سەر بنکەو بارەگاکانی (سوپای ئازادی)ی تورکمانی هاوپەیمانی تورکیا لە ناوچەکانی باب و دەوروبەری حەڵەب".
ئاژانسەکە راشیگەیاندووە  "بۆردومانەکان بنکەی هێزە هاوپەیمانەکانی تورکیای کردوەتە ئامانج، بەتایبەت لەگوندەکانی (راعی و عامرییە و بورج)، هەندێک لەم ناوچانەش لەئێستادا سودیان لێدەبینرێت بۆ بەکاربردنی نەوتی دزراوی سوریا".

9233 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations