شێوەی چایخانەی شەعب دەگۆڕێت

25.11.2019

لڤین: 
لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێم بینای چایخانەی شەعب لە شاری سلێمانی نیۆ دەكرێتەوە و قایمقامیەتی شارەكە دەڵێت روكاری دەرەوەی بیناكە بە شێوازێكی كەلپوری نوێ دەكەینەوە. 

نیاز حەسەن، ئەندازیاری بیناسازی و ئەندامی لیژنەی شوێنەواری سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند" تەواوی كارەكانی نوێكرنەوەی بیناكە لەژێر چاودێری لیژنەكەیان بەڕێوەدەچێت و دیزاینی بیناكەش لەلایەن لیژنەكەوە كاری لەسەر كراوە و  بەپێی دیزاینەكە دووبارە بینای چایخانەی شەعب لەسەر شێوازێكی كەلەپوری كۆنی سلێمانی نوێدەكرێتەوە".

ناوبراو لە لێدوانێكدا كە قایمقامیەتی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە رونیدەكاتەوە: بیناكە لە بنەڕەتدا موڵكی حكومەتەو بەپێی گرێبەستێكی یاسایی لەلایەن چەند كەسێكەوە بەڕێوەدەبرێت و بەشی ناوەوەی چایخانەی شەعب لەسەر شێوازی ئێستای دەمێنێتەوە و تەنها رووكاری پێشەوەی بیناكە نوێدەكرێتەوە. 

ئەو رونكردنەوەی زیاتری لەبارەی نوێكردنەوەی ئەو بینایەدا و راشیگەیاند كە "كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بیناكە بەدوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت  قۆناغی یەكەم نهۆمی سەرەوەی بینای چایخانەكە بەتەواوی لەسەر ئەركی ئەو كەسەی گرێبەستەكەی لەگەڵ حكومەت هەیە نوێدەكرێتەوە و ئێستا كارەكانی لە قۆناغی كۆتایدایەو پاشان دەكرێت بە كافتریا، قۆناغی دووەمیش نوێكردنەوەی رووكاری پێشەوەی بیناكەیە كە لە ئایندەدا و دوای رێكەوتنی حكومەت لەگەڵ ئەو موڵكانەی كە دەكەونە سنوری ماستەر پلانەكەوە لەسەر شێوازێكی كەلەپوری نوێدەكرێتەوە".

1229 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations