ریاڵ مەدرید بۆ یاری پاریس سانجێرمان 8 یاریزانی دورخستەوە

25.11.2019

لڤین: 
بریارە سبەی سێ شەممە ریاڵ مەدرید روو بەڕوی یانەی پاریس سانجێرمان ببێتەوە و هەشت یاریزانی یانەكەش بەهۆكاری جیاواز لە پێكهاتەی یانەكە دوورخرانەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید لەناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێت و لە یاری گەڕانەوەی  قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ رووبەڕوی یانە فەرەنسیەكە دەبێتەوە. 

زیدانی راهێنەر لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بڵاوكردەوە، پێنج یاریزان بەهۆی پێكانەوە بەشداری ناكەن كە هەریەكەلە ناتچۆ و جەیمس رۆدریگێز و ڤاسكێز و ئیبراهیم دیاز و ئاسینسیۆن.

ئەو راهێنەرە سێ یاریزانیتریشی بەهۆكاری هونەری دوور خستووەتەوە كە هەریەكە لە ئۆردیزۆلا و ماریانۆ و ڤینیسیۆس، ئەو یانەیە بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ دووەمی كۆمەڵەكەی گرتووە. 

229 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations