عێراق لە مانگی 10 دا زیاتر لە 6 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە

25.11.2019

لڤین: 
وەزارەتی نەوتی عێراق كۆی داھات بۆ مانگی رابردوو دەخاتە روو ئاشكرای دەكات لەو مانگەدا داهاتی عێراق لە نەوتدا زیاتر لە ٦ ملیار دۆلارە بەبێ نەوتی هەرێمی كوردستان.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە لە راگەیەندراوێكی نوسراودا ئاشكرای دەكات لەمانگی 10داهاتی نەوتی عێراق شەش ملیار و 120 ملیۆن و 586 هەزار دۆلار بووە.

ناوبراو رونیكردەوە كە لەو مانگەداھەناردەی نەوتی خاو زیاتر لە 106 ملیۆن و 859 ھەزار بەرمیل بووە و داهاتەكەشی پێكهاتووە لە 5ملیا و 944ملیۆن و 317 هەزار دۆلار. 

وەزارەتەكە رونیشی كردووتتەوە لە فرۆشتنی نەوتی كەركوك توانیویانە 148 ملیۆن و 263هەزار دۆلار داهاتیان هەبێت كە كۆی گشتی داهاتی نەوت زیاتر لە 6ملیار دۆلار دەكات و ئاماژەی بەوەش كردووە بڕی نەوتی هەرێم لەسەر داهاتی عێراق نەبووە. 

251 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations