هەڤدیتنی کورتی پێنس وجێگری سەرۆکی پارتی ، بۆچی بوو؟!
لڤین: لە هەژماری نیاز حامید وەرگیراوە
ئەگەر ئەو بنکە سەربازییە هەواییەی ئەمەریکا لە پردێش بوایە یا لە سلێمانیش بوایە یا لە هەرشاڕێکی دیکەی عێراق بوایە ، جێگری سەرۆکی ئەمەریکی ئەو بەناو بەرپرسانەی حزبی نەدەدیی. ، لێ هەڤدیتنی پینس بۆ ئەو کۆمەڵە بەناوبەرپرسە کە وابەستەو گرێدراوی هەردوو رژێمی ئیسلامی سیاسی تیرۆریستی ئێران وتورکیان ، واتای خۆی هەیە.
پێنج خولەک دیتنی تایبەتی پینس بۆ جێگری سەرۆکی پارتی بۆ تاوتوێ ومناقەشە نییە ، بەڵکو بۆ گەیاندنی پەیامی خێرای بێمناقەشەیە.
کاتی خۆی نوکتەیەک لە کەسێک و جەلال تالەبانی دەگێرنەوە و لێی دەپرسن ئەوە چۆنە هەڤدیتنەکەت لەگەڵ مام جەلال زوو کۆتایی هات؟ ، لەوەڵامدا ئەو کەسە گوتبووی ، ئەوەی ئەو گوتی ، گوتم بەسەرچاو ، ئەوەی منیش گوتم، گوتی نەخێر..
بەهەمان شێوە پینس ، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا پەیامی کورت و بێ مناقەشەی بە جێگری سەرۆکی پارتی گوتووە و دەبێت جێبەجێی بکات.
بە مەزەندەی ئەو هەواڵانەی لە نیوان دوو توێی راگەیەنراوەکەی پینس لێی دەخوێندرێتەوە ، دەکرێت بڵێین ، بۆ ئەوە بووە:
- پەیوەندییان لەگەڵ ئێران ببڕن
- پەیوەندی تورکیاش کەم بکەنەوە ، نەوت لە رێگای عێراق هەناردە بکەن.
- پەیوەندییان لەگەڵ بارۆس(باکور و رۆژهەلاتی سوریا) باش بکەن و چیدیکە دژایەتیان نەکەن.
10137 جار بینراوە