پێنس لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆبویەوە

23.11.2019

لڤین:
كەمێك پێش ئێستا، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا و پێشتریش سەردانی سەربازانی وڵاتەكەی لە عێراق كرد. 

مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، بەسەردانێك گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و هەریەكە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و بەشێك لە بەرپرسانی دیكەی هەرێمی كوردستان پێشوازیان لێكرد.

پێنس، لەگەڵ هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوبادی تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبویەوە. لەگەڵ هیچ بەرپرسێكی باڵای عێراق دیداری نەبووە و تەنها بە پەیوەندیی تەلەفۆنی قسەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە.

جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەرو وێنەكانی خۆی لەگەڵ سەربازانی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە، كە تێیدا بەشداری لە جەژنی “سوپاسگوزاری” كردووە، لە بنكەی عەین ئەسەدی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، كە گەورەترین بنكەی سەربازی ئەمەریكایە لە عێراق

854 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations