زیاتر لە ٣١ ھەزار منداڵی رۆژئاوای کوردستان ئاوارەبوون

22.11.2019

لڤین:

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامارێکی نوێی بو وردەکاریەوە دەربارەیژمارەی ئاوارەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.

نووسینگەی کاروباری مرۆیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: هێشتا ٧٥ هەزار و ٤٣٨ هاوڵاتی رۆژئاوای کوردستان ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئەرێکخراوە رونیشیدەکاتەوە تا ئێستا ١١٧ هەزار و ١٣٢ کەس لە ئاوارەکان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، ٣١ هەزار و ٦٨٠ کەسیان منداڵ و ١٨ هەزار و ٨٦٠ کەسیشیان ژنن.
هەر لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە، ١٥ هەزار و ٧٥٠ کەس لە ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان روویان لە عێراق کردووە.

506 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations