لەسەر كۆشكەكانی مەسرور بارزانی لە ئەمریکا زانیاری دەدرێتە دەزگا ئەمنیەكانی ئەو وڵاتە

22.11.2019

لڤین: 
نوسەرێكی كورد دوای بڵاوبونەوەی بەڵگەی سیخوڕیكردینی بەرپرسەكانی پارتی بۆ ئێران زانیاری لەسەر دوو كۆشكەكەی بارزانی دەداتە و سەرچاوەی پارەكانی كڕینی ئەو دوو كۆشكە دەداتە دەزگا ئەمنیەكانی ئەمریكا. 

كەمال سەید قادر، نوسەر و رۆشنبیری كورد لە وڵاتی نەمساوە رایگەیاند: ئەمڕۆ پەیوەندیم بە FBI ئەمەریكی كرد زانیاری یەكانم لە سەر ئەم ڤیلایانە بۆ ناردن كەوا بە پارەی دزیاری لە ئەمەریكا كڕیوتانە بە تەلەفۆنیش زۆر شتی ترم بۆ ڕونكردنەوە .

ئەو نوسەرە لە نامەكانیدا بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمریكا مەترسی خۆی نیشانداوە لەوەی كە ئەو كۆشكانەی بنەماڵەی بارزانی لە ئەمەریكا  ، لەلایەن ئێرانەوە بەكاربهێنرێت بۆ سیخوڕیكردن بەسەر دەوڵەتی ئەمەریكاوە.

ماڵپەڕی ئینتەرسێپت نزیك لە دەزگای هەواڵگریبە هاوبەشی لە گەڵ رۆژنامەی نیو یۆرك تایمز هەفتەی رابردوو (٧٠٠) راپۆرتی نهێنی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێرانی بڵاوكردەوە. بەپێی ئەو راپۆرتانە، پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی زۆر باڵا تێوەگلاوە و تۆمەتبار كراوە بە سیخوڕیكردن بۆ بەرژەوەندی ئێران، تەنانەت بە ناویش ناوی جێگری سەرۆكی پارتی هێناوە. 

ئەو نوسەرە كوردە جگە لەوەی كە نامەی لە ڕێی ئینتەرنێتەوە لەسەر ئەو خێزانە بۆ دەزگای هەواڵگری FBI ئەمریكی ناردووە هاوكات بە تەلەفونیش زانیاریەكانی گەیاندووە، لە وڵاتی نەمساش سكاڵای لەسەر تۆمار كردوون بە تۆمەتی گەندەڵی و دزیكردن. 

دۆكیومێنتەكانی باس لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە كە زانیاری كۆبونەوە داخراوەكانی لەگەڵ باڵیۆزەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا و سەرۆك وەزیرانی عێراق دەست بەجێ گواستۆتەوە بۆ ئێرانییەكان.

رۆژنامەكە بە پشت بەستن بە راپۆرتێكی وەزارەتی ئیتلاعات ئەوەی گواستۆتەوە كە ئێرانییەكان هەوڵیانداوە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە عێراق بكەن بە جاسوس و زانیاری لەسەر پلانەكانی ئەمەریكا لە عێراق لێ وەربگرن. 

پێش بڵاوكردنەوەی ئەم راپۆرتە لە نیۆیۆرك تایمز و پێش ئەوەی پیاوەكانی ئێران لە عێراقدا ئاشكرا بكرێن، بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا كە لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا سەردانی مەسرور بارزانی و نیچیرڤان بارزانییان كردوە، بە توندی هۆشدارییان داوە بە پارتی كە ئەگەر بەردەوام بن لە كاركردن لە بەرژەوەندی ئێران ئەوا لێیان قبوڵ ناكەن و دەیاندەن بە دادگا بە تۆمەتی سیخوڕی و گەندەڵی.

8717 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations