سیستانی پەیامی نوێی خۆی راگەیاند

22.11.2019

لڤین: 
نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق رایگەیاند، پێویستە یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەموار بكرێتەوە بۆ دەرچوون لەم قۆناغەی ئێستا لە عێراقدا هەیە، خواستی خۆپیشاندەرانیش جێبەجێ بكرێت.

عەبدولمەهدی كەربەلایی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، لە وتاری ئەمڕۆی هەینیدا پەیامێكی سیستانی بڵاو كردەوە و رایگەیاند، مەرجەعیەت بەپێویستی دەزانێت یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەمواربكرێتەوە، چونكە عێراق لە قەیرانێكی قوڵدایە و دەبێت خواستی خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت.

كەربەلایی لە وتارەكەیدا باسی ئەوەشی كرد: دەبێت دەسەڵاتدارانی عێراق بەدەم داواكاری خۆپیشاندەرانەوە بچن، و گوێ لە خواستی هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران بگرن. 

ئەو رونیشی دەكاتەوە كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئێستای عێراق پێویستە یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هەموار بكرێنەوە.

1374 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations