مەسعود بارزانی بۆ "چارەسەری پزیشكی" سەردانی دەرەوەی وڵاتی كردووە

21.11.2019

لڤین: 
دەنگۆی نەخۆشكەوتنی سەرۆكی پارتی بڵاو دەبێتەوە و ماڵپەڕێكی عەرەبیش هەواڵەكە پشت راست دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات كراوە.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ لایەنێكی فەرمی باسی لێوە نەكردووە بەڵام لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوبوتەوە كە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەهۆی نەخۆشیەوە كوردستانی بەجێهێشتووە. 

هاوكات ماڵپەری بەغداد الیوم بڵاویكردەوە؛ ئەمڕۆ پێنج شەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەرێمی كوردستانی بەرەو سویسرا بەجێهێشتوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر پزیشكی.

هەرچەندە ئەو ماڵپەڕەش باسی لە نەخۆشیەكەی بارزانی نەكردووە تەنها وتویەتی بۆ چارەسەر رووی لە دەرەوەی وڵات كردووە. 

7685 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations