سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەبارەی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران رونكردنەوە دەدات

21.11.2019

لڤین: 
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت هیچ كۆبونەویەك نەكراوە بۆ برینی دەرماڵەی كارمەندان و ئەوەی كە هەیە تەنها باس لەوە كراوە كە دەرماڵەكان رێك بخرێتەوە. 

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: لەم ڕۆژانەدا پرسیاری زۆر كراوە لەسەر بڕینی دەرماڵەی ١٥٠ هەزاری مامۆستایان و چەندین جۆری دیكەی دەرماڵە، تەنانەت باس لە دەرماڵەی خواردن و دەرماڵەی مەترسی هێزە ئەمنیەكانیش دەكرێت.

ناوبراو رونیدەكاتەوە كە هیچ كۆبونەوەیەك دەربارەی بڕینی دەرماڵە نەكراوە "دڵنیابن وەك نوێنەرو پارێزەرتان جگە لەوەی بەرگری لەمافەكانتان دەكەین بەدواداچونی تەواومان كردووە هەم لە ئەنجومەنی وەزیران هەم لە وەزارەتی دارایی نە بڕیارێك هەیە نە كۆبونەوەیەك كراوە نە خاڵێك جێگیركراوە باس لە بڕینی هیچ جۆرە دەرماڵەیەك بكات".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، دەشڵێت: ئەوەی هەیە تەنیا وتراوە دەرماڵە ڕێكبخرێتەوە، بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەمە بۆ ١٥٠ هەزاری مامۆستا یان دەرماڵەیەكی یاسایی فەرمانبەربێ،. ڕێگا نادەین مافی مامۆستایان و فەرمانبەران پێشێلبكرێت.

2444 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations