وەزیری بەرگری توركیا: یەپەگە جلی سەربازانی سوریایان لەبەركردووە

21.11.2019

لڤین: 
وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند كە ئەنجامی رێكەوتنەكەیان لەگەڵ روسیا لە بارەری رۆژئاوا یكوردستانەوە تاوتوێ دەكەن و داوای ئەوە لە روسیا دەكەن كێشەی نەكشانەوەی هێزەكانی یەپەگە لە منبج چارەسەر بكات. 

خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند: لەگەڵ رووسیا ئەو ئەنجامانە تاوتوێ دەكەن، كە پێچەوانەی ئەو رێككەوتنەن  كە لە نێوانماندا هەبوون. 

ئەو باسی رێكەوتنی نێوانیانی كرد كە رووسیا بە توركیای راگەیاندووە لە رۆژی 29ی ئوكتۆبەردا 34 هەزار شەڕڤان و 3200 پارچەی چەكی قورس بە درێژایی سنوور تا قووڵایی 30 كیلۆمەتر كشاونەتەوە. 

ئاكار ئەوەشی راگەیاندووە كە یەكینەكانی پاراستنی گەل لە ناوچەی منبج ماونەتەوە و جلی هێزەكانی سوریایان پۆشیوە، بۆیە داوا لە روسیا دەكەن ئەو كێشەیە چاریەسەر بكەن. 

2460 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations