ئەمریكا و ٢١ وڵاتی ئەوروپی سزای ئۆپۆزسیۆنی سووری دەدەن

21.11.2019

لڤین: 
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، بڵاوی كردەوە كە ھەر یەك لە ئەمریكا و ٢١ وڵاتی ئەوروپی لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون كە سزای ئۆپۆزسیۆنی سووری بدەن بەھۆی بەشداری كردنیان لەهێرشی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان. 

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەو رێكخراوە سزاكە ھەریەك لە هاوپەیمانی سوری كە بەناوی "سوپای نیشتمانی سوری" و حكومەتی كاتی سووری دەگرێتەوە.

بەگوێرەی ئەوەی ئاشكرا بووە ئەو سزایانەی كە بڕیاریان لەسەردراوە و دەسبەجێ دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە. ھەرجۆرە یارمەتییەكی دارایی و سەربازی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوری دەبڕدرێت.

ئەم سزایە ھەرسێ ئۆرگانەكەی ئۆپۆزسیۆن، واتە حیزبەكان و گروپە چەكدارییەكان و حكومەتە كاتییەكە دەگرێتەوە. بەشێكیتری سزاكان كە هێشتا نەچونەتەوە جێبەجێكردنەوە، تۆمەتباركردنیانە بە ئەنجامدانی تاوانەكانی جەنگ.

بەگوێرەی زانیاریەكان ئەگەری هەیە ئەو گروپە چەكدارییانە بخرێنە ناو لیستی تیرۆرەوە، بابەتێكیتر كە لەدژی ئەو گروپانە بەكار دەهێندرێت پشتیوانی نەكردنی ئۆپۆزسیۆن لەپرۆسەی دانوسان و نوسینەوەی دەستووری سووریە.

4342 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations