سێ رۆژە مەریوان گەمارۆ دراوە

20.11.2019

لڤین:
لە ئێوارەی رۆژی دوو شەممەوە، هێزە ئەمنیەكانی ئێران شاری مەریوانییان گەمارۆداوە، هاتوچۆ بۆ ناو شارەكە و دەرچون لەو شارە قەدەغە كراوە و مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویستی نەبێت ئەویش دوای لێكۆڵینەوەی ورد رێگا دەدرێت. 

سەرچاوەكانی هەواڵ لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە رایانگەیاند، هەردوو رێگای سەرەكی كە مەریوان بە شارۆچكەكانی هەجرات و كانی دینارەوە دەبەستنەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە داخراوە و رێگری دەكرێت لە هەموو هاتوچۆیەك. 

بەگوێرەی سایتێكی ئێراتنی كە بە زمانی ئینگلیزی پەخش دەكات  دوای كوشتنی دوو هاوڵاتی مەریوان تەرمەكانیان ترادەستی خێزانەكانیان كردووەتەوە و ئاگاداریان  كردوونەتەوە كە دەبێت بە نهێنی و بێ دەنگی و دەسبەجێ سپاردەی خاك بكرین". 

1202 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations