تورکیا بۆ ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر فرۆکەخانەی سلێمانی کرد

20.11.2019

لڤین:

سیاسەتمەدارێکی کورد باس لە ھەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر فرۆکەخانەی سلێمانی دەکات لەلایەن تورکیاوە و دەڵێت مام جەلال رێگری کرد.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی،سیاسەتمەداری نزیک لە یەکێتی و پەکەکە لە زنجیرە وتارێکدا باسی چۆنیەتی پرۆسەی حاشتی نێوان پەکەکە و تورکیا دەگێڕێتەوە باس لە رۆڵی گرنگی مام جەلل لەو پرۆسەیە دەکات.

لە نوێترین بەشی ئەو زنجیرە وتارە چیرۆکی رادەستکردنەوەی ١٢ سەربازە دیلەکەی تورکیا دەگێڕێتەوە و دەڵێت: لە ساڵی ٢٠٠٦-٢٠٠٧دا، ١٢ سەربازی تورک بە دیلی کەوتنە دەست گەریلاکانی پەکەکە و پرسی سەربازە دیل کراوەکان، ئاکپارتی و دەوڵەتی خستبووە ژێر پاڵەپەستۆیەکی گرانەوە.

ناوبراو باس لە رۆڵی مام جەلال سکرتێری کۆچکەدوی یەکێتی دەکات و دەشڵێت: تورکیا لە چەند کەناڵ و ڕێگەوە پێوەندییان لەگەڵ سەرکردایەتی پەکەکە دەکرد و ھەوڵیان بۆ ئازاد کردنی ئەو ١٢ سەربازە دەدا. لەڕێگەی ھەولێر و (سەرکردایەتی پارتی) یەوە، لە رێگەی جەنابی (مام جلال) ەوە کە ئەو کات سەرکۆماری عێراق بوو، هەتا پێوەندییان بە باڵێۆزخانەی  ئەمریکا وە لە بەغداد کردبوو.

پێنجوێنی لەو زنجیرە وترەدا باس لە وردەکاریەکان دەکات و دەڵێت: لە پەیوەندیەکدا پێیان وتم (مام جەلال بە جددی داوا لە تۆ دەکات، ھەوڵی تایبەتی خۆت بخیتە گەڕ بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە).  چووم بۆ (قەندیل) ھەڤاڵ جەمال (موراد قەرەیڵان) م، بینی سڵاو و پەیامی (مام جەلال)م، پێ گەیاند. زیاتر لە مانگێک ھاتووچۆی (ھەولێر، سلێمانی،  بغداد و قەندیل)م کرد.

جەلال تاڵەبانی بە ناوبراوی ڕاگەیاندبوو: (ئەگەر ئەو سەربازانە ئازاد نەکەن، تورکیا  ھێرشی باشوور دەکات ولە پێش ھەموو شتێکدا فرۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی  بۆمبباران دەکات).
ئەو سیاسەتمەدارە باس لەوەش دەکات: هەڤاڵانی پەکەکە ئاگاداریان کردمەوە کە بڕیاری ئازاد کردنی سەربازەکانیان داوە. هەموو لایەنەکانی گفتوگۆ لە سەر ئەوە ڕێکەوتین لە گوندێکی سەر سنووری باشوور و باکوور لە ژێر چاودێری خاچی سووری نێودەوڵەتیدا بە ئاگاداری یەکێتی و پارتی بە پرۆتۆکۆل، نوێنەری پەکەکە و تورکیا ئیمزای بکەن ئینجا سەربازەکان ئازاد بکرێن. 
لە کۆتایی وتارەکەیدا پێنجوێنی دەڵێت: دووای ئازاد کردنی سەربازە تورکەکان ، (مام جەلال) ناردی بە شوێنمدا بۆ بەغداد، وتی ( بڕۆ بە موراد قەرەیلان بڵێ نامەیەک بنوسێ بۆ ئەردۆغان.

13242 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations