تره‌مپ نامه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی كۆنگرێس و پیران كرد

20.11.2019

لڤین: لوقمان غه‌فوور

دۆناڵد تره‌مپ نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و ئه‌نجومه‌نی پیران كردووه‌ كه‌ به‌په‌له‌ ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن له‌ ناردنی یه‌كه‌م وه‌جبه‌ كه‌ 3000 سه‌ربازی دیكه‌یە بۆ سعودییه‌، چونكه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران زیادی كردووه‌.

 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وەزارەتی بەرگری ئەمرێکا ناسراو بە پێنتاگۆن ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی هێل ئاشكرا كردووه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، كاتێك ئه‌و بڕیاره‌ی له‌لا گه‌ڵاڵه‌ بووه‌ كه‌ له‌ 14ی 10دا دوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی سعودیە مووشه‌كباران كرا كه‌ 5% ی نه‌وتی خاوی جیهان دابینده‌كات.

ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌دا، ئێران-ی تاوانبار كرد و تائێستاش سعودییه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كات.

سه‌رۆكی ئەمریکا له‌نامەكه‌یدا ئاماژه‌یداوه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئامانج له‌ ناردنی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ سعودیه‌، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌ دژی ئه‌و كرداره‌ دوژمنكارانه‌ی ئێران و بریكاره‌كانی گرتوویانه‌ته‌به‌ر.

به‌پێی نامه‌كه‌ تره‌مپ ئاماژه‌ی داوه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و هێزه‌ له‌ بنكه‌ی ئه‌میر سولتان-ی ئاسمانی جێگیر ده‌كرێت كه‌ تازه‌ نوێكراوه‌ته‌وه‌ و بۆماوه‌ی 10 ساڵ زیاتر ئه‌مریكا به‌جێی هێشتووه‌.

ئه‌و بنكه‌یه‌ یه‌كه‌مین جار ئه‌مریكا له‌ جه‌نكی كه‌نداو ساڵی 1990 به‌كاریهێناوه‌ لەکاتی داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌. دواتریش به‌جێیهێشتووه‌ و له‌ساڵی 2003 نوێیكردۆته‌وه‌و وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌كاریهێناوه‌ بۆ رزگاركردنی عێراق. ئەمجارەش ھێز دەگەڕێنێتەوە ناوی.

ریان پۆل شیكه‌ره‌وه‌ی كۆمپانیای ستراتفۆرد بۆ هه‌واڵگری ئه‌مریكی به‌هێل-ی راگه‌یاندووه‌، كاره‌كه‌ی سه‌رۆك هه‌نگاوێكی به‌رگری پێشوه‌ختی به‌جێیه‌ و بوونی سوپا له‌و شوێنه‌ قه‌ڵغانێكی باشه‌ بۆ كاتی پێویست.

9478 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations