نیویۆرک تایمز ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی بەڵگەی زیاتر دەکات

20.11.2019

لڤین: 

دوای ئەوەی ٧٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر سیخوڕیکردنی بەرپرسانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بلاو کردەوە رۆژنامەی نیویۆرک تامز ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی تۆماری دەنگی دەکات.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەو ٧٠٠ لاپەڕەیەی لەسەر بەرپرسە عێرقیەکان بڵاوی کردەوە  لەلایەن بەرپرسانی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە بە درۆ وەسفکرا و رەتیانکردەوە، بەلام رۆژنامەکە سورە لەسەر زانیاریەکانی. 

رۆژنامەکە رایگەیاند کە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریەکانیان بەڵگەیان لەبەر دەستە و پێویست بکات تۆمارە دەنگیەکان بڵاو دەکەینەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ھەرێم و بەغداد بە سیخوڕیکردن بۆ ئێران تۆمەتبار کراون و سەرۆکی حومەتی ھەرێمیش ناوی لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە زانیاری داوە بە ئێران لەسەر ئەمریکیەکان 

3230 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations