بازاڕی (ئۆرزدی باک)تان بیرماوە؟

19.11.2019

لڤین: لە هەژماری ڤینۆس فایەق وەرگیراوە

زۆرێک لە گەنجەکانی ئیستا نازانن شەقامی ئۆرزدی بۆچی بەو ناوەوەیە، تەنانەت نازانن ئۆرزدی مانای چیە و زۆریشیان وشەکە بە ھەلە دەڵێن، دەڵێن (ئۆرزی)..

ئەو شەقامە کە ئیستا پێی دەوترێ ئۆرزدی ناوی شەقامی (گۆران)ە کە نەقڵیاتی گۆرانی لێبوو، لە سەرەتای ھەشتاکانەوە بازاڕێکی گەورەی لێبوو بەناوی (ئۆرزدی باک) کە ئیستا لە جێگەکەی گوزەرەێکە بریتیە لە چەند دوکان و بازاڕێکی جل و بەرگ..

ئۆرزدی باک بازاڕێکی گەورەی جلوبەرگ و کەلوپەلی ناو ماڵ بوو کە ھەمووی کواڵیتی باش و بە نرخی گونجاو دەفرۆشران.. یەکەمجار ئەو بازاڕە لە شاری بەغدای پایتەخت کراوەتەوە پاشان لە شارەکانی تر..

ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوی ئەو خێزانە جولەکەیەی کە خاوەنی ئەو بازاڕە بوون لە ئەوروپا، (Bach باخ) کە جولەکەی نەمساوی بوون.. دامەزرێنەرەکەی ناوی (ئەدۆڵف ئۆرۆزدی Adolf Orosdi) دەبێت کە ھاوسەرگیری لەگەڵ خوشکی Mourice Bach دەکات، پاشان بە لێکدانی ھەردوو پاشناوەکە ناوی بازاڕی (ئۆرزدی باخ یان باک) دروستبوە.

2254 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations