دۆخەکە بەرەو کوێ؟

ئێران لەنێوان ( ثورة ) و ( دوله) دا...

18.11.2019

لڤین: لە هەژماری دڵشاد ئەنوەر وەرگیراوە

ماوەی چەند رۆژێکە ناڕەزایەتی گەیشتۆتە ئێران، هەرچەندە خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکان فراوان و بەربڵاون، بەڵام ئێران توانای کۆنترۆڵ کردنی هەیە، گەرچی پێناچێت ئێران بگەرێتەوە دۆخی جارانی.

ئێران گەمارۆیەکی گەورەی ئابوری لەسەرە، تا ئێستا توانیویەتی بەرگە بگرێت و خۆی لەبەردەم ئەو فشارە ئابوریە گەورەیەدا ڕابگرێت، بەڵام پێناچێت چیتر تەحەمول بکات.

رۆژئاوا تێڕوانینی جیای بۆ دەسەڵاتی ئێران هەیە، لەجمو جۆڵی سەوریەکان نیگەرانە، کە ئایەتوڵا خامنەئی و فەرماندە سەربازیەکان نوێنەرایەتی دەکەن، بەڵام گرفتی لەگەڵ دەولەدا نیە، کە رەوحانی و زەریف نمایندەکارین.

سەوریەکانی ئێران، کار بۆ ناردنە دەرەوەی شۆڕشی ئێران و خۆ بەهێزکردن دەکەن لە رێگەی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئەتۆم، کە حوسیەکان لە یەمەن، حزبوڵا لە لوبنان و حەشد لە عێراق، بەرهەمی کاریانە.

یاخود بە مانایەکی تر، سەوریەکان زیاتر گرنگی بەناردنە دەرەوەی شۆڕش دەدەن و کەمتر بایەخ بەناوخۆ دەدەن، ئەمەش بەو ئامانجەی شەڕ لەناوخۆی ئێران دوور بخەنەوە و کێشەکان ببەنە دەرەوە، لەکاتێکدا دەولە زیاتر گرنگیدانی بەناوخۆی ئێران لامەبەستە و کەمتر چاوی لە دەرەوەیە.

هەربۆیە سەوریەکان بۆ ڕۆژاوا مایەی مەترسین، بەڵام خەریکە نارەزایەتیەکانی عێراق و لوبنان و ناوخۆی ئێران ئەم مەترسیانە کاڵ دەکەنەوە، چونکە ئەوانەی هەستاون شیعە مەزهەبن و بەئاشکرا دروشم دژی ئێران دەڵێنەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی باش نیە بۆ سەوریەکان.

ئینجا تورەبوونی شەقامی شیعی و لاوازبونی مەزهەب گەری، لەکاتێکدایە ئێران بەو دۆخە ئابوریە خراپەوە، ناتوانێت هێزە نزیکەکانی لە عێراق و لوبنان و یەمەن بپارێزێت و دەرەقەتی کێشەکان نایەت، بەم پێ یە ناردنە دەرەوەی سەورە لە لێواری شکستدایە.

شکستی ناردنە دەرەوەی سەورە بۆ ئێرانیەکان مەترسیدارە، چونکە بودجەیەکی گەورەیان لە پێناویدا خەرج کردوە و شکست هێنانی ئەم پرۆژەیەش، مەترسی لەسەر ناوخۆی ئەو وڵاتە دروست دەکات.

بۆیە لێرەوە دەکرێت بڵێین: رۆژاوا دژی سەورەی ئێرانیە و لە رێگەی گەمارۆی ئابوریەوە، دەیەوێ لە جم و جۆڵی بخات، وایلێبکات نەتوانێ دەعمی چەکدارەکانی عێراق و لوبنان و یەمەن بکات، هەروەها لە پلانی ئەتۆمیش پاشگەزی بکاتەوە.

هەرچی ئێرانیشە، خراپی دۆخە ئابوریەکەی نەک مەترسی لەسەر ئایندەی میلیشیا هاوپەیمانەکانی دروستکردووە، بەڵکو دۆخی نێوخۆیشی شڵەقاندووە، کە رەنگە دواجار ئەمە ببێتە مایەی تەنازول کردنی بۆ خواستەکانی رۆژاوا..

290 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations