ئەمریكا لیستێكی سزای بەهۆی داعشەوە راگەیاند كە زۆرینەیان توركین

18.11.2019

لڤین: 
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سزا بەسەر 5 قەوارە و 4 كەسایەتی دەسەپێنیت بەشێكیان لە توركیان و هاوكاری رێكخراوی داعشیان كردووە لە روی مادییەوە. 

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "نووسینگەی چاودێریكردنی سامانە بیانییەكان لە وەزارەت‌ سزای بەسەر 5 قەوارە و 4 كەسایەتی سەپاند بەهۆی یارمەتیدانی داراییان بۆ رێكخراوی داعش كە بە رێكخراوێكی تیرۆریستیی پۆلێن كراوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی".

ستیڤن منوچین، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا، بە راگەیەندراوێك ئاشكرای كردووە كە لیستەكە 3 قەوارە و دوو كەسایەتی توركیا‌ی لە ناودایە و جگە لەوەی كە قەوارەیەك و كەسایەتیەكی لە ئەفغانسانا تیادایە و كەسایەتیەكی وڵاتی كوەیتیش هاوكاری داعشی كردووە و قەوارەیەكیش لە سوریا. 

وەزیرە ئەمریكیەكە وتوشیەتی "ئەم رێوشوێنانە لەچوارچێوەی بەشداریكردنی وەزارەت دێت لە هەوڵەكانی ئیدارەی سەرۆك، دۆناڵد ترەمپ بۆ لەناوبردنی پاشماوەی شانەكانی داعش بەشێوەیەكی یەكجارەكی".

2897 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations