وەزیری دارایی لەبارەی فەوتانی موچەی 3 مانگی فەرمانبەران رونكردنەوە دەدات

18.11.2019

لڤین: 
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان،  سەبارەت بەو هەواڵەی ئەمرۆ لەلایەن پەرلەمنتار سۆران عومەر بڵاوكرایەوە، رونكردنەوەیەكی نوسراوی بڵاوكردەوە. 

لە رونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە "موچەی فەرمانبەران 30 رۆژ جارێك لە كاتی خۆیدا بە بێ دواكەوتن دابەشكراوە و بەو شێوەش بەردەوام دەبێت".

ئەمڕۆ سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كە وەزیری دارایی پێشنیاری ردووە كە موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمسال كە دەكەوێتە ساڵی داهاتوو بخرێتە سەر ئەو موچەیەیتری فەرمانبەران كە لەلای حكومەتە، وەزیرەكە ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە و دەشڵێت "لەسەرەتای دەست بەكاربوونمان بە هیچ جۆرێك موچە دوانەكەوتووە و لەكاتی خۆیدا موچە دابەشكراوە".

2670 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations