هەشت خاڵ بۆ گێڕانەوەی ئاستەكەی جارانی بەرشەلۆنە
لڤین:
رۆژنامەی ماركای نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید لە راپۆرتێكی شیكاریدا هەشت خاڵی بۆ باشتركردنی دۆخی بەرشەلۆنە خستۆتەڕووبۆ ئەوەی بگاتەوە ئاستی جارانی.
ئەو هەشت خاڵەی رۆژنامە مەدریدیەكە خستویەتیە روو:
یەكەم: رێكخستن و بەهێزكردنەوەی هێڵی بەرگری، بەوپێیەی بەرشەلۆنە ئەم وەرزە لە كۆی 33 یاری 15 جار تۆڕەكەیان لە لالیگا هەژاوە.
دووەم: گرینگیدان بە یاریزانە پەراوێزخراوەكان، لەوانە ساموێل ئۆمتیتی و جۆنیۆر فێرپۆ.
سێیەم: چارەسەركردنی كێشەی پێكانی یاریزانەكان.
چوارەم: دەرفەتدانی كاتی زیاتر بە ئیڤان راكیتیچ و ئالینا.
پێنجەم: هاندان و پشتگیریكردنی زیاتری جیرارد پیكێ و لینگلێت بۆ ئەوەی ئاستیان پێشبخەن.
شەشەم: بەشداریكردنێكی كارای عوسمان دێمبلی.
حەوتەم: بەرەو پێشبردنی ئاستی كارلێس پێرێز و ئاسنو فاتی.
هەشتەم: سەركەوتن لە دژی دۆرتمۆند و گەیشتن بە قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ.
417 جار بینراوە