حەمکۆ: ئەوکچەی تۆمەتباری کردووم پێنج جار داخوازیم کردووە

17.11.2019

لڤین:

حەمکۆ رونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و دەڵێت ٥ جار داوای ئەو کچەی کردووە کە تۆمەتباری کردووە بە دەستدەێژی کردنە سەری وباس لەوە دەکات ماوەی چوار مانگ ئەو کچە لەماڵەکەیدا بووە.

محەمەد فەرەیجون جۆرج ناسراو بە حەمکۆ روونكردنەوەیەكی لە زیندانەوە بڵاوكردۆتەوە لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ ئەوکچەی دەستدرێژی سێکسی کەدەسەر و دەڵێت: هەشت مانگ پەیوەندی خۆشەوویستی هەبووە لە نێوانمان و چوار مانگ لە ماڵی من ژیانی بەسەر بردووە،  لەگەل کچەکانم پەیوەندی و هاتووچۆی هەبووە بەردەوام، ئەوەی زۆر گرینگە ئەوەیە (پێنج جار) خوازبێنم کرد لە باوک و مامی و خاڵی ئامادەنەبوون بیدەن بەمن تۆمارە دەنگیەکانیش ماون دوای ئازاد بوون بڵاوی دەکەمەوە.
حەمکۆ پاکانە بۆ خۆی دەکات و دەڵێت: خۆشم دەوویست کلیلی ماڵەکەمی لابوو وەک بەڵگە کامیرای بەردەم ماڵەکەم بڵاو دەکەمەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی بزانی کامەمان راست دەکەین، ئەو خۆی هاتۆتە ماڵی من و هەمووشتێک بە رەزامەندی خۆی بووە، لایەنێكی سیاسی ئێستا دەیەوێت مادەکە بگۆڕێ و سارە موحسینی لای خۆی شاردۆتەوە ناهێلێ بێتە بەردەم دادگا.
ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەشكردووە" من ئێستا کە ڕاگیراوم ماوەیەکی زۆرە، هەرچەندە من هەموو ئەو شتانەی کە کەوتۆتە سەرشانم بەرامبەر یاسا بەهاوکاری پارێزەکانم هەموویانم جێبەجێ کردووە، بەڵام لایەنی بەرامبەر بە بەردەوامی هەوڵی داوە لەدەست ڕێکارەکان(اجرا‌وات) ڕابکات و چەندین جارە بیانوی جۆراوجۆر دەدۆزێتەوە بۆ دەرکەوتنی ڕاستیەکان و ئامادەی بەردەم دادگا نابێت".
باسی ئەوەشی کەدووە کە دادوەری لێکۆڵینەوە دووجار داوای ئامادوبونی سارەی کەدووە بەڵام نەھاتووە و نوسراوی فەرمیش ھەیە.

6702 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations