ئەمریکا پشتیوانی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران راگەیاند

17.11.2019

لڤین:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران راگەیاند و دەڵێت ئەمریکا لە گەڵتانە.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ خەڵکی ئێران رایگەیاند وتی "هەروەک نزیکەی ساڵ و نیوێک بەر لە ئێستا بە خەڵکی ئێرانم وت، ئەمریکا لەگەڵتانە".
ئەو جارێکیتر تویتی ساڵ و نیوێک بەر لە ئێستا نووسیبوی بڵاوکردەوە کە تیایدا وتبوی "دوای چل ساڵ ستەمکاری، خەڵکی بەشەرەفی ئێران بێدەنگ دانانیشن لەمەڕ ئەو قۆرغکارییەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێمەش بە بێدەنگی دانانیشین".
پۆمپیۆ لەو تویتەیدا پەیامێک ئاراستەی خەڵکی ئێران دەکات و دەنووسێت "ئەمریکا گوێی لێتانە، ئەمریکا پشتیوانتانە، ئەمریکا لەگەڵتانە".

971 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations