دوێنی لە هۆڵی ئۆڤەڵ کۆشکی سپی چی روویدا..

14.11.2019

لڤین:

ئەردۆگان لە هۆلی ئۆڤەڵ بە ئایپادەکەی خۆی،خەریکی لێدانی ڤیدیۆکانی بوو !!. ماڵپەڕی (axios) بە پێنوسی (Jonathan Swan) راپۆرتێکی بلاوکردۆتەوە و تیایدادەڵێت: ئەردۆگان بۆ ئەوەی یەپەگە وکورد بە تیرۆر بداتە قەبوڵکردن لەلایەن ترامپ وئامادەبوان، ئایپادە کەسییەکەی خۆی دەرهێناوە لەوێدا چەندەها فلیمی ڤیدیۆی نیشیانداون، کە گوایە یەپەگە لەگەڵ پەکەکە پەیوەندییان هەیە، ئیوەش پەکەکەتان لە لیستی تیرۆر داناوە، بۆچی یەپەگەش لە ناو لیستی تیرۆر دانانێن؟!.

لیندسی گراهام لێیهاتۆتە دەنگ پێیوتووە، دەتەوێت تۆ چۆن مامەڵە لەگەڵیان دەکەیت ئێمەش ئاوابکەین؟!.. زۆر بە تووڕەیی قسەی لەگەڵ کردووە، بە جۆرێ ناوەناوە ترامپ ناوبژیی کردووە گراهام وتویەتی: ئێوە شەڕی تیرۆریستانی داعشتان نەکردووە، ئەوە کوردەکان بوون زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیان کە زۆرینەیان کوردن لە شەڕیان دژی تیرۆریستانی داعش، گیانیان لەدەستداوە .ئەمەریکا هەرگیز ئەو کوردانە لە بیرناکات وپشتیان تێناکات.
بەرپرسێکی گەورەی ئەمەریکا بەو ماڵپەڕەی راگەیاندووە، ترامپ ئەو ٥ سیناتۆرەی هێناوە بۆ ئەوەی بە ئەردۆگان بڵێت، کڕینی چەکی رووسی و داگیرکردنی ناوچەکوردییەکان قەبولکراو نییە، سزاکانی ئەمەریکای بەسەردا دەسەپێنرێت. ترامپ ویستی ئەو پەیامە بە ئەردۆگان بدات. ترمپ ئەوەندە خراپ نییە، بەڵام دەیەوێت نامەیەکی رووبەڕوو بە ئەردۆگان بدات کە ئەوان جدین لە سزادانی.

20762 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations