بە ناوبژیوانی میسر ئاگربەست لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستی پێکرد

14.11.2019

لڤین:

ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە ھاوکاری و ناوبژیوانی وڵاتی میسر دەستی پێکرد.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی میسری، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، رێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەڵەستین دەستی پێکرد و میسر ناوبژیوانی دەکات.

بەگوێرەی وتەی سەرچاوە میسریەکان سەرجەم لایەنەکانی فەڵەستین بە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیشەوە پاڵپشتییان لەو ئاگربەستە کردووە.

ئاگربەست لەکاتژمێر 5:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممەوە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.

 ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە 32 کوژراو و، برینداربوونی زیاتر لە 90 کەسی دیکە.

542 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations