یه‌كێتی گەڕاوەکانی ناو هاوپەیمانی دادەمەزرێنێ

14.11.2019

لڤین:
ئه‌و كادیرانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی گەڕانەوە ناو یەکێتی لە ئێستادا پلەی حزبیان وەرگرتووە بە شوەیەک لە پلەکانی جارانیان بەرزترە یان هەندێکیان هەر پلەیان نەبووە.

دوای گەڕانەوەی به‌رهه‌م ساڵح ناو یه‌كێتی له‌ لایه‌ن ئه‌و حزبه‌ ئەو کادرانەیە لەگەڵیدا گەرانەوە و وازیان لە هاوپەیمانی هێنا پله‌كانیان به‌رزكرایه‌وه‌، له‌كاتێكدا سه‌رجه‌مى ئه‌و كادیرانه‌ به‌ر له‌وه‌ى بچنه‌ نێو هاوپه‌یمان بۆ دیموكراس و دادپه‌روه‌رى، پۆسته‌كانیان به‌وشێوه‌یه‌ى ئێستا نه‌بوو، یاخود هه‌ر پۆستیان نه‌بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەرهەم ساڵح بۆ خۆشی پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرت ئەوکاتە رای گەیاند کە واز لە هاوپەیمانی دەهێنێت و دەبێتەوە بە یەکێتی.

4513 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations