تەقینەوەیەك لە بارەگایەكی سەربازیی توركیا روویدا

13.11.2019

لڤین: 
ئەمشەو چوارشەممە تەقینەوەیەك لە بارەگای فەوجی 20ی زرێپۆشی سوپای توركیا لە شاری روحای باكوری كوردستان روویدا، ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن بۆ ئەو ناوچەیە رۆشتوون. 

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، ژمارەیەكی زۆر تیمەكانی فریاگوزاری و ئاگركوژێنەوە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن بەرەو شوێنی تەقینەوەكە كەوتوونەتە رێ، بەڵام زانیاری فەرمی رانەگەیەندراوە. 

هاوكات ئاژانسی هەواڵیی ئانادۆڵووكە هەرچەندە سەر بەحكومەتە بەڵام ئاژانسی فەرمی نیە رایگەیاند، لە ئاكامی تەقینەوەكە پێنج پۆلیس برینداربوون، بەڵام شێواز و جۆری تەقینەوەكە تا ئێستا نەزانراوە.

2549 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations