سەرۆكی ئەمریكا رۆڵی ئەردۆگان بەرز دەنرخێنێت

13.11.2019

لڤین: 
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ توركیارایگەیاند پەیوەندیەكانمان باشە و ئەردۆغان پیاوێكی بەڕێزە لە ناوچەكەدا. 

ئەو قسانەی سەرۆكی ئەمریكا دوای پێشوازیكردنی هات لە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا، وتیشی "ئاگربەستەكەی سوریا بەردەوامە و ئیدارەی ئەمەریكاش لەگەڵ كوردەكانی سوریا لە پەیوەندیدایە، كوردەكانیش (رازین) بەوەی هەیە".

ناوبراو رونیكردەوە كە هێزەكانی ڵاتەكەی ئامانجێكی دیاری كراویان هەیە لە سوریا وتی: هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا تەنها بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان دەهێڵیینەوە.

ئەو وەسفی زیاتری سەرۆكی توركیایدا وتی:  توركیا لە ماوەی رابردودا (لە سوریا) زیاتر لە ١٠٠ چەكداری داعشی قۆڵبەست كردوون و ئێستاش بەردەوامە لە چاودێریی كردنیان.

بە گوێرەی وتەی ترەمپ لەگەڵ توركیا لەبارەی پەیوەندیە بازرگانیەكانیان رێكەوتن و دەڵێت "پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ توركیا زیاتر پەرە پێدەدەین، ئێستا قەبارەی بازرگانیمان تەنیا 20 ملیار دۆلارە، بەڵام چاومان لەوەیە ئەو ژمارەیە بگەیەنینە 100 ملیار دۆلار و لەداهاتودا بە قەبارەی 100 ملیار دۆلار بازرگانی لەگەڵ توركیادا بكەین".

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەو كۆبونەوەیەدا لەگەڵ ئەردۆگان باسیان لە كڕینی سیستمی بەرگری (ئێس-400)ی روسی كراوە لەلایەن توركیاوە، هەروەها بابەتی كڕینی فڕۆكەی (ئێف – 35)ی ئەمەریكی گفتوگۆی لەبارەوە كراوە. .

977 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations