جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ رۆژنامەنوسان كۆدەبێتەوە

13.11.2019

لڤین: 
جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ رۆژنامەنوسان لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی رێگری بكات لە دەستگیر كردنی رۆژنامەنوسان و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ ئەو بابەتە. 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دەستگیر كردنی ئازاد عوسمان، بەڕێوبەری رادیۆی دەنگ لە گەرمیان هاتە دەنگ و رایگەیاند: زیندان شوێنی رۆژنامەنووس و رەخنەگران نییە، بەڵكو شوێنی دز و پیاوكوژانە.

جێگری سەرۆكی حكومەت دەشڵێت "نووسین بە نووسین وەڵام دەدرێتەوە، ئەگەر رۆژنامەنووسێكیش هەڵەیەكی كرد و بێ بەڵگە كەسێك و لایەنێكی تۆمەتبار كرد ئەوا یاسای كاری رۆژنامەگەریمان هەیە و دەبێت بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، نەك پەنا ببرێت بۆ دەستگیركردن و هەڕەشە و توندوتیژی".

ناوبراو رونی كردووەتەوە كە "لەماوەی داھاتودا كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و رۆژنامەنوسان رێك دەخەم بۆ ئەوەی ڕێوشوێنێك بدۆزینەوە بۆ چۆنیەتی كۆتاییهێنان بەم جۆرە مامەڵەكردنانە كە دواھەمینیان دەستگیركردنی رۆژنامەنوس (ئازاد عوسمان)ە".

554 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations