ژن و مێردێك بە تاوانی دزیكردن لە دراوسێكەیان دەستگیركران

13.11.2019

لڤین: 
ژن و مێردێكی بە تۆمەتی دزینی بڕێك پارە و ئاڵتون لە دراوسێیەكیان دەستگیر دەكرێن و ژنەكە تەمەنی 19 ساڵە و پیاوەكەش تەمەنی 31 ساڵە.  

فەلاح كەمال كەریم، ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی خەبات، رایگەیاند: ئاگاداركراینەوە بە بوونی ڕووداوێكی دزیكردن لە سنوری بنكەكەمان ئێمەش گەیشتینە شوێنی ڕووداو دەستكرا بە لێكۆڵینەوە، دوای لێكۆڵینەوەیەكی وورد و وەرگرتنی زانیاری توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشكرابكەین و دەستگیریان بكەین. 

 ناوبراو باسی ئەوەشی كرد كە "تۆمەتباران بەناوی (ع.خ.ع)، تەمەن (۳۱)ساڵ، (چ.ف.ا)، تەمەن(۱۹) ساڵ، دوای دەستگیركردنیان دانیاننا بەتاوانەكەیان".

ئەو رونیكردەوە كە ئەو دوو كەسە "هەڵسابوون بە دزینی بڕی (۳٤۰۰) سێ هەزار و چوارسەد دۆلاری ئەمریكی و (۲٫٤۰۰٫۰۰۰) دوو ملیۆن و چوارسەد هەزار دیناری عێراقی و (۱۳)مسقال زێر لە هاوسێی خۆیان لە ناحیەی ڕزگاری."

3817 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations