سبەینێ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بریار لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ھەسەدە دەدات

13.11.2019

لڤین:

وا بڕیارە سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ وه‌زیر و نوێنه‌رانی 35 وڵاتی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌ واشنتن كۆببنەوە تەوەری کۆبونەوەکەش پێشهاته‌كانی ره‌وشی سووریا و شه‌ڕی تیرۆرە.

میدیاکانی ئەمریکا لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کۆبونەوەکە پرسی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا باسی لێوە دەکرێت و هه‌ڵوێستی وڵاتانی هاوپه‌یمان له‌ باره‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا له‌ باكووری سووریا تاوتوێ ده‌كرێن.
سەرچاوە ئەمریکیەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە "پێش كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هاوپه‌یمانییه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بچووككراوه‌ ده‌كرێت، كه‌ وڵاتانی (بریتانیا، ئه‌ڵمانیا، میسر، ئه‌رده‌ن، سعوودییه‌، ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا) به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و باس له‌ ره‌وشی سووریا و تێڕوانینیان بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و ره‌وشی ئه‌منی و سه‌ربازی سووریا ده‌كرێت.

1885 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations