باڵوێزی تورکیا بۆ شکاندنی بایکۆت کۆبونەوە لەگەڵ پارێزگارەکانی ھەولێر و سلێمانی دەکات

13.11.2019

لڤین:

باڵوێزی تورکیا لە بەغداد بەھۆی بایکۆتەوە لەگەڵ پارێزگاری شارەکانی ھەرێم کۆ دەبێتەوە و داوایان لێدەکات رێگری بکەن لە بایکۆتی کاڵای تورکی.

بەگوێرەی ھەندێک زانیاری کە دراوە بە (لڤین پرێس) لە چەند رۆژی رابردودا فاتح یڵدیز،  باڵوێزی تورکیا لەبەغدا و بەیاوەری کونسولی گشتی تورکیا لەهەرێم کۆبونەوەیان لەگەڵ ھەریەکە لە ھەڤاڵ ئەبوبەکر و فرسەت سۆفی پارێزگارەکانی سلێمانی‌و هەولێر ئەنجامداوە.

یڵدز باسی ئەوەی کردووە کە ئەوان کارێک بکەن لەکاریگەری ئەو هەڵمەتی بایکۆتە کەم بکاتەوە کە لەهەرێمی کوردستاندا بەرامبەر بەکاڵاو بەروبومی تورکی دەکرێت.
بالوێزەکەی تورکیا وتوشتیەتی "ئەوەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرامبەر بەتورکیا دەوترێت هیچی راست نییەو ئێمە کورد برامانە".

لڤین زنیویەتی ھەردوو پارێزگرەکە وتویانە ئەو بابەتە دەسەڵاتی ئەوانی تیادا نیە، ھەرچیشیان پێ بکرێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی ئەنجامی دەدەن .

2818 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations